سەردێڕ:

توانەوە یان هەنگاوێک بۆ یەکریزی کورد

PM:03:29:17/01/2026
688 جار خوێندراوەتەوە
عومەرمامە کوردە
+ -

سەرەتا دروستکردنی هاوپەیمانی لەناو پەرلەمان کارێکی نۆڕماڵ و ئاساییە جا چجای ئەو هاوپەیمانیەتە لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک بێ نەک مشتومڕ کردن لەسەر فڵان پۆست و فیسار سەرۆکایەتی، با ئەو هاوپەیمانیەتە لە نێوان دوو حزبی جیاوازیش بێ ئەوەی دەیبینین ئەوە یەکێتیە هاتۆتە بەرەی داخوازیەکانی خەڵک نەک ئۆپۆزسیۆن پشتی لە خەڵک کردبێت و داوای پۆست و پارەی کرددبێ، دڵنیام زۆرینەی خەڵکیش ئەم هەنگاوەیان پێ خۆشە و کارێکی کوردانەیە و هەنگاوێکە بۆ ئەو دروشمەی هەندێک لایەن پێشتر بەرزیان کردبۆوە کە دەیانگووت با کورد یەک ریز بێ.

چەندە لایەنەکان تەنازول بۆ کورد بکەن ئەوەندە دەتازولکردن بۆ لایەنی دەرەکی و ئیقلیمی کەم دەبێتەوە تەبا بن وەزعیکورد باشتر ئەبێت، ئەوەی وەزعی خەڵکی بەم دۆخە خراپە گەیاندەوە و ساڵێک زیاترە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردراوە و حکومەت پێکنەهاتووە عینادی سیاسی و هاوسەنگ نەبوونی هێزە و دووژمنانی کوردیش سوودی زۆریان لێ بینیوە.

نەبوونی بودجە گەندەڵی بەرهەم دێنێ، تاک رەوی بەرهەم دێنێ، مەزاج لە بڕیار دان بەرهەم دێنێ، ئەنجامەکەشی زەرەمەندی خەڵک و سووک بوونی دۆزی حوکمڕانی کوردە لە چاوی هاوپەیمانانمان بۆیە پشتیگیری کردن و فراوانکردنی ئەو هاوپەیمانیەتیە لەسەر ئەو بنمایانە ئەرکەو لەکۆتیاشدا گەیشتنە بە یەکڕیزیەکی راستەقینە نەک تەنها بانگەشە بۆکردن.

گەلەری