سەردێڕ:

گۆمەکەی شڵەقاند

PM:12:06:18/01/2026
420 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵا ئەحمەد
+ -

ئەوەی لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کاک شاسوار کردی شڵەقاندنی ئەو گۆمە بوو کەماوەی ساڵێک و سێ مانگە هەرێمی کوردستانی لەدۆخێکی چەقبەستوودا گیر کردووە ،ڕوونتر بڵيین : پارتی هەرێمی کوردستانی بردۆتە کۆڵانێکەوە بە سیاسەتمەداری زانانەبێت دەرناچێ ،ئەوەی سەرۆک شاسوار کردی دەرهينانی هەرێم بوو لەو کۆڵانەی کە هەموو کوردو هەموو دامەزراوە یاساییی حوکمیەکانی هەرێم تیایدا قفڵببوون،من زۆرجاری تریش وتوومە ڕێگاکەی گوندی ئەڵمانی و کۆشکەکەی سەرۆک هێندە کاریگەری هەیە کە هەرێم دۆخی سیاسی لەسفرەوە بەرێتەوە سەد ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ و ساڵی پاریش لەهەمان تەوقیتدا بینیمان هەر ئەمە بوو کەئەم دۆخە بەستەڵەکە بەو دەشکێ و دوای ساڵێک لەپرۆژەکەی نەوەی نوێ و بەدەنگەوە هاتنی هاوتا یەکێتیەکەی هاتنە سەر ئەو باوەڕەی کە بەڵێ دۆخی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و بەگەڕخستنەوە دامەزراوە یاساییەکان جارێکی تر بوژانەوەی ژیانی تاک کۆی کۆمەڵگای کوردی بەپرۆژەکەی نەوەی نوێ دەکرێ.

گەلەری