PM:07:31:20/12/2025
15820 جار خوێندراوەتەوە
ناوەندی گەردونناسی میسڕ لە نوێترین شیکردنەوەی گەردوونناسی خۆیدا، وادەی دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ـی ئاشکرا کرد و دەڵێت، رۆژی ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەک یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی گەردونناسی میسڕ، رۆژی ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەک یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری کراوە، هەر بەپێی لێکدانەوە گەردوونناسییەکان، مانگی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢٦، تەنها ٢٩ رۆژ دەبێت و تەواوکاری ٣٠ رۆژ نابێت.
هاوکات لە
بەشێکی تری شیکردنەوەکەدا هاتووە، کە رۆژی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی
پیرۆز دەبێت.
ئەم
پێشبینییانە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ناوەندە گەردوونناسییەکان بەپێی جوڵەی مانگ و
ئەستێرەکان وادە شەرعییەکان دەستنیشان دەکەن، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە زۆربەی
وڵاتانی ئیسلامی دوای بینینی مانگ لە شەوی پێش رەمەزان لەلایەن لیژنە باڵاکانی
بینینی مانگەوە دەدرێت.