PM:01:05:19/12/2025
1836 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، کاریگەریی بەرزە پەستانی هەوای رووسیا کە بارستە هەوایەکی وشک و ساردی لەگەڵ دەبێت، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان وتی، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ وتیشی، هاوشێوەی
ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەنتەری
شارەکانی وەک سلێمانی و سۆران پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و لە ناوچە
شاخاوییەکانیش دەگاتە پێنج پلەی ژێر سفر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی