AM:10:34:14/12/2025
35244 جار خوێندراوەتەوە
كه‌شناسێك واده‌ى بارینى به‌فر له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ئاشكراده‌كات و دەڵێت، له‌مانگى یه‌كى ساڵى ٢٠٢٦، دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، ریكۆردێكى نوێ تۆمارده‌كات و هەر لە هەمان مانگ بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوێنى، شارەزای کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، بەپێی پێشبینیه‌كانى کەشوهەوا لە ١٠ رۆژی سەرەتای مانگی یه‌كى ساڵى ٢٠٢٦، یەکەم سەرمای بەهێزی ئەمساڵ روودەکاتە هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به‌بارینى
به‌فریش له‌سه‌نته‌رى شاره‌كان، ئاماژەی بەوەکرد، بەفربارین روو له‌تەواوی ناوچە
شاخاوییەکان ده‌كات و هه‌ر له‌مانگى یه‌كى ساڵى داهاتوو له سەنتەری شاری سلێمانیش
به‌فر ده‌بارێت.