سەردێڕ:

تەرمی منداڵەکەی کەلار دۆزرایەوە

PM:10:25:10/12/2025

1008 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەرمی ئەو منداڵەی لە کەلار لافاو بردی، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی داد کرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە، راستەوخۆ رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە بەمەبەستی توێکاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر.

بەرگری شارستانی کەلاریش رایگەیاند، لە نزیک کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە تیمەکانیان بەردەوام بوون لە گەڕان، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاو و تاریکییەوە، گەڕانەکان درێژەیان کێشا و دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر تەرمەکە دۆزرایەوە.

مناڵەکە ناوی ئەیوب عومەرە و تەمەنی ١٢ ساڵ بوو، بە مەبەستی یاریکردن لە ماڵ چووەتە دەرەوە، پاسکیلەکەی خزاوە و خنکاوە.













گەلەری