سەردێڕ:

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیادیکردووە

PM:01:06:10/12/2025

1664 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، لە هەرێم بەنداوەکان دەستیان بە خەزنکردن کردووە و بە کاریگەری دواین شەپۆلی باران و لافاو لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ، لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ، زیاتر لە ١٠٠ سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن کراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ١.٥م دوکان ٧٠ سم زیادیانکردوە، بەنداوە بچوکەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی هەمویان پڕبوون و لە سنووری هەولێر یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی کردووە ، ئەوانیتریش ئاویان لێ خەزنکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد ، لە سنووری دهۆک ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردووە بەڵام بە رێژەی کەمتر، هەروەها کاریگەری شەپۆلەکە رۆژانی داهاتووش بەردەوامە بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان.













گەلەری