سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ گەشتیاران

PM:10:26:26/11/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە ماڵپەڕی دامەزراوەکان لەکارکەوتوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی ئەمڕۆ بەشێک لە ماڵپەڕی دامەزراوەکان لەکارکەوتوون و لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی چارەسەری بەپەلەی گرفتەکەدان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری زانیاریی فڕۆکەخانەوە بکەن".













گەلەری

‌بەپەلە