PM:05:17:26/11/2025
536 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بۆ یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا پارتی لیژنەیەکی دروست کردووە و سەردانی لایەنەکان دەکەن، لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماریش وتی، پێویستە لەناو کورد دا رێککەوتن بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی پارتی پێکی هێناوە وەکو دەستپێشخەری سەردانی لایەنەکان دەکەن بۆئەوەی بتوانن لێکنزیکبوونەوە دروستبکەن و بەرەیەک پێکبهێنن کە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بڕیار بدەن.
لەبارەی بە پۆستی سەرۆک
کۆماریش وتی، داکۆکی دەکەن کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد بێت، بەڵام تا ئێستا لەناو
کورد دا لەسەر ئەو پۆستە رێککەوتن نەکراوە و یەکلانەکراوەتەوە کە بۆچی لایەنێک
دەبێت.