PM:08:19:26/11/2025
9140 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، بەشی زۆری رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچەی مانگی نۆی هەرێم تەواوبوون و خەرجکردنی لە ئانوساتدایە، چاوگێک لە دارایی عێراقیش دەڵێت، سبەی یان سەرەتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆی هەرێم دەنێردرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەواوی رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچەی مانگی نۆی هەرێم تەواو بوون و ئەگەر سبەینێ پارەکە نەنێردرێت ئەوا سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت.
سەبارەت بە مووچەی مانگی ١٠، دارایی هەرێم
لیستی مووچەی ئەو مانگەی رادەست کردووە و ئەوەی دەمێنێتەوە دەرخستەی کۆتایی ئەو
مانگە و رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکەیە، ئەگەر بێت و ئەو رێکارەکانە لەماوەی
دیارکراودا تەواو بکرێن، ئەوا مووچەی ئەو مانگەش دەنێردرێت و زامن کراوە.
سەبارەت بە دوو مووچەی کۆتایی ساڵ تاوەکو
ئێستا چارەنووسی نادیارە، سودانیش لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێم وتی، مووچەی مانگەکانی
١١ و ١٢ـی هەرێم بەپێی رێککەوتن دەدرێت و چاوگێکیش باسی لەوەکردبوو، سودانی وتبووی
پێویستە هەرێم بەپەلە رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی بکات، بەڵام حکومەتی
ماوەبەسەرچوو هیچ هەوڵێک بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتی نانەوتی نادات.