PM:06:26:26/11/2025
520 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتیان کارەبایان بپچڕێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پشوو درێژبن".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی رووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتیمانی، لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت.
وەزارەتی
کارەبا هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری
و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی
کارەبا بەزووترین کات، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پشوو درێژبن لەکاتی
ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا.