سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت

AM:09:46:17/11/2025

1232 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رابگەیەنێت، كە رۆژی ١١ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلایی کراونەتەوە، دوای ئەوەی ئەنجامەکان سەلماندویانە کە پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی ١٠٠٪ ى دەنگەکان هاوتا بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت و رۆژی دواتر له ڕێگەی پێگەی فەرمی کۆمسیۆنەوه دەرگای پڕۆسەی تانەکان دەكاتەوه بۆ ماوەی سێ رۆژ.
پێشتریش جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەکردبوو، پرۆسەی تەرخانکردنی کورسییەکان، لەگەڵ كورسی تایبەتە بە ژنان و کەمینەکان، دەستیپێکردووە، هاوكات فەرمانگەکانی پارێزگاکان دەستیانکردووە بە پێدانی شریتی ئەنجامەکان بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان.












گەلەری