AM:09:33:07/11/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کارتی نوێی بایۆمێترییان داوەتەوە بە هاوڵاتیان، دەشڵێت، زیاتر لە هەزار قوتابخانەش دەکرێن بە بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، پشووی قوتابخانەکان دەستیپێکرد و هەزار و ٥٠٠ قوتابخانە لە هەرێم رادەستی کۆمیسیۆن دەکرێن بۆ ئەوەی بکرێنە بنکەی دەنگدان لە رۆژانی هەڵبژاردندا.
وتیشی، لە ئەمڕۆوە دەست بە گواستنەوەی
کەلوپەلەکانی دەنگدان دەکرێت بۆ بەشێک لەو قوتابخانانە و چاودێریی ٢٤ کاتژمێری لەناو
سەرجەمیاندا دەستپێدەکات.
دەشڵێت، رێژەی
دابەشکردنی کارتی بایۆمێتری بەسەر دەنگدەراندا لەسەدا ٧٥ـی تێپەڕاندووە و تا
ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کارتی
نوێیان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکردووە.