سیاسەتی چەتەکان لە هەرێمی کوردستان!
PM:03:03:05/11/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
سەرمەند ئیسماعیل
+
-
وەکو لای
هەمووان ئاشکرایە یەکێتی لە سلێمانی لە ماوەکانی ڕابردوودا هێرشێکی سەربازی ئەنجام
دا بۆ سەر پارتێکی سیاسی کوردی لە هۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی کە تێیدا هەموو
جۆرەکانی چەکی تاقیکردەوە، ئەو هێرشە نایاسایی و نامرۆڤانە و چەتەییەی بووە هۆی
گیان لەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاونیشتمانی، جگە لە زیانە مادییەکانی بۆ
خانوو و موڵکی هاوڵاتیانی سیڤیلی دەوروبەری هۆتێلەکە، ئەو ڕووداوەی هۆتێل لالەزار دەرخەری ئەوەیە ئەم حیزبی بەناو سۆشیال دیموکراتە لە (٣٤) ساڵی
ڕابردوودا هیچ گەشەیەکی سیاسی و دیموکراسی و یاسایی نەکردووە و هەمان سیاسەتی
سەردەمی شاخ پەیرەو دەکات و چەک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکاردێنێت، هەر کاتێكیش
بیەوێت لە ئێستا و لە داهاتووش دا بێشەرمانە و بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و
سەرجەم ڕاگەیاندنەکانەوە چەتەگەرایی و کۆمەڵکوژی و ڕەشەکوژی دەکات.
ئەوەی پارتیش
لە هەولێر و بادینان دەیکات هیچ ناو و پێناسەیەکی دیکە هەڵناگرێت جگە لە
پەیڕەوکردنی سیاسەتی دیکتاتۆری و مافیاگەرایی، ئەمانیش بەهەمان شێوەی حیزبە
هاوبەشەکەیان لە ڕابردوودا چەندین جار پەلاماری بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی
کوردستانیان داوەو سووتاندوویانە، وە چەندین چالاکوان و ڕۆژنامەنوسیان زیندانی و
تیرۆرکردووە هەروەک تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و وەدات حوسێن و مامۆستا جیهان تەها
و بەناحەق زیندانی کردنی شێروان شێروان و ئومێد بەرۆشکی و چەندانی دیکە.
بەڵام نابێت
ئەوەمان لەبیر بچێت کە تاکە ڕێگەی باشکردنی داهاتووی نەتەوەی کورد لە هەرێمی
کوردستان بەردەوامبوونە لەسەر وتن و ئاشکراکردنی هەموو گەندەڵی و چەتەیی و
مافیایەی کە هەردوو حیزبی جووت بنەماڵە ئەنجامی دەدەن بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکان
و وڵاتانی جیهان بەبێ ترس و گرتنەبەری ڕێگەی ئازادیخوازانی وەک کاوە و سەردەشت و
سۆران و شێروان شێروانی.
پەیامی من بۆ
کوردستانیانی ئازیز لە هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا کە لە سەر و بەندی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراقین، دەرفەت و کاتێکی گونجاو هاتۆتە پێشەوە تاوەکو بتوانن سزای ئەو
دوو حیزبە خۆسەپێن و خیانەتکار و چەتەیە بدەن لەڕێگەی دەنگەکانتانەوە، وە هەوڵ
بدەن ئەزموونی نوێ و حیزبی نوێ تاقی بکەنەوە، بۆ ئەوەی چیدیکە ئەمانە نوێنەری تۆی
هاوڵاتی نەبن، نوێنەری تۆ دەنگی تۆبێت لە پەرلەمانی عێراق.