PM:11:05:06/11/2025
724 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە دوای جیاکردنەوە و ژماردنیان لە بنکەو وێستگەکان بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، "ئەو ئەپڵیکەیشنە لە هەموو وێستگەیەکی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەبێت و ئەو بارکۆدەی تێیدا دەبێت کە لەسەر شریتى دەنگدانى ئەو وێستگانە هەیە."
باسی
لەوەشکردووە، زیاتر لە ٤٣ هەزار وێستگە بۆ هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتی
هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.
جومانە غەلای ئاماژەی
بەوەشکردووە، دەکرێت ئەنجامی دەنگدان لە رێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە لە سەرجەم
وێستگەکان کۆبکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بە تەواوی بزانرێت.