سەردێڕ:

کچە کوردێک بووە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی شارێکی ئەمریکا

PM:06:12:06/11/2025

4260 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار کچێکی هەڵەبجەیی بووە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی بێڵڤیو لە ویلایەتی واشنتن، توانی زیاتر لە ٥١٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بەسەر رکابەرەکەیدا سەربکەوێت.


بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەوانی لە ویلایەتی واشنتن (نارین بڕیار) کە کچێکی کوردی ئەمریکییە، توانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیی شاری بێڵڤیو سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی شاری بێڵڤیوی واشنتن.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، نارین توانیویەتی زیاتر لە ٥١٪ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بەسەر رکابەرەکەیدا سەربکەوێت کە نزیکەی ٤٨٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

شارەوانیی بێڵڤیو سێیەم گەورەترین شارەوانیی ناوچەی سیاتڵە لە ویلایەتی واشنتن، بەپێی سەرژمێری ٢٠٢٠، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ کەس دەبێت.

شارەکە بەیەکێک لە شارە ئابووری و تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا ناسراوە و ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی بواری تەکنەلۆژی لەو شارەن، لە ناویاندا پەیسەر ئینک، تی مۆبڵ و هەروەها ڤاڵڤ، هاوکات کۆمپانیای ئەمازۆنیش لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن جێف بیزۆس لەم شارە دامەزراوە.

نارین لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، لە دایک و باوکێکی کوردی خەڵکی هەڵەبجە لەدایکبووە، نارین لە زانکۆی بۆستن خوێندنی باڵای تەواو کردووە، ئێستاش دانیشتووی شاری بێلڤیووە لە ویلایەتی واشنتن.













گەلەری