سەردێڕ:

فلیپین؛ بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ١٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:01:50:06/11/2025

2296 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو لافاو و زریانەی لە فلیپین رویداوە تا ئێستا ١١٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٢٧ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فێردیناند مارکۆس، سەرۆکی فلیپین، دوای ئەوەی زریانی کالمایگی لە وڵاتەکەیدا روویدا، باری نائاسایی وڵاتەکەی راگەیاند و بە کوشندەترین کارەساتی سروشتی ناویبرد کە لەم ساڵدا بەسەریاندا هاتبێت.

نووسینگەی بەرگری شارستانی فلیپینیش دەڵێت، تا ئیستا بەهۆی زریانەکەوە ١١٤ خنکاون و گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

دەشڵێن، زۆربەی قوربانییەکان لە ناوەڕاستی فلیپین بوون و بە پلەی یەکەم پارێزگای سیبو زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

 













گەلەری