AM:08:48:06/11/2025
1504 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە ١١ مانگ لە دابەشنەکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو مووچەی مانگێکیان دابەشدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەمڕۆ مووچەی مانگێكی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، وتیشی هەموو ئەو پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەدارانە دەگرێتەوە، کە لەدوای یەکی یەکی ئەمساڵ، خانەنشینبوون و تاوەکوو ئێستا مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئێن ئاڕ تی هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، بەشێکی
خانەنشینانی پێشمەرگە نزیکەی ساڵێکە مووچەیان پێنەدراوە، دوای ئەوە حکومەتی
ماوەبەسەرچوو بڕیاریدا مووچەیەکیان پێبدات.