ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەزۆینەی دەنگ بڕیاریدا سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە هەڵبگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا ١٤ وڵات دەنگیاندا بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە، تەنها نوێنەری چین لە ئەنجومەنەکە دەنگی لەسەر پڕۆژەیاساکە نەدا، بەڵام ڤیتۆشی بەکار نەهێنا.
هاوکات،
نوێنەری سوریا لەئەنجومەنەکە پێشوازیکرد لەو بڕیارە و سوپاسی هەوڵەکانی ئەمریکای
کرد بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.
نوێنه‌ری
بریتانیا له وتارێكدا دوای ده‌نگدانه‌كه وتی، "ده‌نگدان به بڕیاره‌كه
نوێنه‌رایه‌تی ساتێكی گرنگه له دوای روخانی رژێمی ئه‌سه‌د له سوریا، هه‌روه‌ها
پێشوازی له بڕیاری لابردنی ناوی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا و ئه‌نه‌س خه‌تاب،
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته له لیسته سزاكاندا ده‌كه‌ین".
ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ ئه‌مریكا
ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
پێشنیار كرد كه ئامانج لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك
كۆماری سوریا بوو، كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ،
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی كۆببێته‌وه.