حکومەتی ژاپۆن سوپای وڵاتەکەی جووڵاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی کۆمەڵێک ورچ کە دانیشتووانی ناوچەیەکی شاخاوییان لە پارێزگای ئەکیتا لە باکووری ژاپۆن، تۆقاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ژاپۆن، مەترسییەکانی رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی متبوونی زستانە زیاتر دەبن، چونکە ورچەکان بەدوای خواردندا دەگەڕێن، راپۆرتەکان باسیان لەوەکردووە، رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ورچی قاوەیی و رەش بە شێوەیەکی رۆژانە دووبارە دەبنەوە.
ئەو جۆرە
ورچانە کە مەترسیان لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، چەند جارێک لە نزیک قوتابخانە و
وێستگەی شەمەندەفەر و دوکانەکانی ناو شار بینراون.
لای خۆیەوە
وەزارەتی ژینگەی ژاپۆن وتوویەتی، لە مانگی نیسانی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی
پەلاماردانی ورچەوە زیاتر لە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتی
بریندار بوون.
هێرشی ورچەکان
بۆ سەر مرۆڤەکان لە ژاپۆن بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە، کە دانیشتووانی ناوچە
دوورەدەستەکان تووشی هەڵکشانی تەمەن و پیربوون بوونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە
ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی راهێندراو هەن بۆ راوکردنی ئەم ئاژەڵانە.
هەروەها بە
گوێرەی راپۆرتێکی حکومەتی ژاپۆن، کۆی ورچەکانی وڵاتەکە بە زیاتر لە ٥٤ هەزار
مەزەندە دەکرێت.