سەردێڕ:

عێراق؛ زیاتر لە ٣٧ هەزار زیندانى بە لێبوردنى گشتى ئازاد دەکرێن

AM:11:25:06/11/2025

672 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٣٧ هەزار زیندانى بە یاسای لێبوردنى گشتى ئازاد دەکرێن، دەشڵێت، جێبەجێکردنی ئەم یاسایە زیاتر لە ٤٠ ملیار دیناری بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی وت، نزیکەی ٣٧ هەزار و ٢٥٣ زیندانى بە یاسای لێبوردنى گشتى کە هەموار کراوەتەوە، ئازاد دەکرێن.هەروەها کۆی سەرجەم ئەو کەسانەی کە سوودمەند دەبن لە یاساکە، ژمارەیان دەگاتە ١٥٠ هەزار کەس.

وتیشی، کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی کە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت، بریتییە لە ٤٠ ملیار و ٩٠١ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و ٨٦٩ دینار.

 

هەروەها، وتەبێژی وەزارەتی داد دوێنێ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتییەوە ئازاد کراون گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٢١٣ کەس، لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاساکەوە تاوەکو یەکی ئەم مانگە.


 













گەلەری