PM:09:37:06/11/2025
656 جار خوێندراوەتەوە
نەوەی نوێ لە ساتی دروستبوونیەوە لەگەڵ ئەوەی بەرگری لە مافی خەڵک کردووە و هەوڵی چارەسەری کێشەکانی داوە، رێزگرتن لە بیروباوەڕی ئایینی و بەها پیرۆزییەکانی خەڵکیش کاری هەمیشەییان بووە و کوردوویانە بە بنەمای خۆیان.
زۆرجار بۆ لادانی سەرنجی خەڵک لەسەر کێشەکان، لایەنەکانی دیکە شەڕ و مشتومڕی لابەلا بەناوی مەزهەب و ئاینەوە دروست دەکەن، بەڵام وەک شاسوار عەبدولواحید خۆی باسی دەکات، هەر لەسەرەتاوە ئەوەیان بڕاندووەتەوە کە بابەتی ئاین و پیرۆزییەکانی خەڵك هێڵی سوورە و کار بۆ پاراستنیشی دەکەن.
هاوکات شاسوار
عەبدولواحید ماوەی شەش ساڵە کەناڵی ئێن ئاڕ تی چواری ئاینی کردووەتەوە کە سەدان
مامۆستای ئاینی لە ناوچە جیاوازەکانەوە وتاری ئاینی خۆیانی تێدا دەدەن و کەناڵەکە
بووەتە سەکۆیەک بۆ ئەو مامۆستا ئاینیانەش کەدەسەڵات رێگایان پێنادات وتار بدەن.
وەک نەوەی نوێ
خۆیان دەڵێن هاوڵاتیان لای ئەوان سەنتەر کار و بەرنامەی سیاسیانە، بۆیە رێزگرتن و پاراستنی
ئاین و بەها و پیرۆزییەکانی خەڵک کاری دوێنێ و ئەمڕۆ و ئایندەشیانە.