PM:09:04:06/11/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ٢٧ تریلیۆن دیناری مووچەخۆران قەرزارە، بەڵام مەسرور بارزانی دەڵێت، قەرزێکی زۆری حکومەت لەلای خەڵکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، "قەرزێکی زۆری حکومەت لای خەڵکە، بەڵام نەمانویستووە فشاریان لەسەر دروست بکەین".
ئەم قسانەی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە
دەسەڵاتدارانی هەرێم زیاتر لە ٦٠ مووچەی مووچەخۆرانیان یان نەداوە یان بە
لێبڕینەوە پێیان داون، بەجۆرێک هەر مووچەخۆرێک ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن دیناری لای حکومەتە،
بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ نیاز و پلانێکی دانەوەی ئەو قەرزانەی ئاشکرا
نەکردووە.