سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ چۆن دەبێت؟

AM:11:50:06/11/2025

700 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرمای گەرمترین ناوچەکانی هەرێم گەیشتووەتە ٣٣ پلەی سیلیزی و لە فێنکترین ناوچەکانیش ١٨ پلەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاوکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەینێ هەینی، بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی













گەلەری