PM:05:11:06/11/2025
852 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئامارەکان، یەدەگی زێڕی عێراق ١٦٢ تەنی تێپەڕاندووە و پێگەی خۆی لەناو ریزبەندیی وڵاتاندا پاراست بۆ زۆرترین بڕی یەدەگی زێڕ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی ئاماری ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، لە راپۆرتی مانگانەیدا، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، هیچ زێڕێکیان لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ نەکڕیوە، بەڵام پێگەی خۆی لە ریزبەندیی ٢٩ـەمین وڵات بۆ خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕ لە جیهاندا، پاراستووە.
هەر لە
راپۆرتەکەدا هاتووە، یەدەگی زێڕی عێراق ١٧٠ تەن و ٩٠ کیلۆیە، عێراق لەناو
وڵاتانی عەرەبی پاش سعودییە، لوبنان، جەزائیر، چوارەم وڵاتە کە زۆرترین بڕی یەدەگی
زێڕی هەبێت.