PM:04:46:06/11/2025
708 جار خوێندراوەتەوە
نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر ئامارەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٨١ حاڵەتی پەلاماردانی سەگ تۆمارکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەکە ٢٠ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی پێوەدانی مار نەبووە.
نەخۆشخانەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، ٨١ حاڵەتی پەلاماردان و گەستنی سەگ تۆمارکراون.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ٨٠ حاڵەتی گەستنی سەگ و دوو حاڵەتی پێوەدانی
مار و ٨٦ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراون.