PM:04:25:06/11/2025
688 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیادیکردووە و پلانیان هەیە بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە هەرێمی کوردستان بگەیەننە ١٠٠ هەزار بەرمیل.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی بڵاویکردەوە، پلانیان هەیە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ دەست بە هەڵکەندنی بیری نوێ بکات و ئامانجیەتی ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابوور بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبکاتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە
چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا داهاتیان گەیشتووەتە ٥٤٧ ملیۆن دۆلار و قازانجی کارکردنیان گەشتووەتە ٢٢٢
ملیۆن دۆلار و ئەم ئامارانە دوو ئەوەندەی ئامارەکانی پێشترە.