سەردێڕ:

کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدانی راگەیاند

PM:03:46:06/11/2025

644 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوێترین ئاماری لەبارەی ژمارەی کاندیدەکان ئاشکرادەکات و دەڵێت، زیاتر لە حەوت هەزار و ٧٠٠ کاندید دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی سەرجەم کاندیدان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردن برتییە لە حەوت هەزار و ٧٤٤ کاندید، هەروەها تاوەکو ئێستا ٨٤٨ کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سێشەممەی داهاتوو ١١ـی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، تاوەکو ئێستاش کۆمیسیۆن بە هۆکاری جیاواز سەدان کاندیدی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستوونەتەوە.



 













گەلەری