PM:02:27:06/11/2025
668 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئێن ئاڕ تی وت، هەموو ئامێر و پێداویستییەک دابین کراوە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، وتیشی چارەسەری کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەرانیان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢١ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
وتیشی، هەموو ئامێر و پێداویستییەک دابینکراوە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەری کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەرانیان کردووە.