PM:10:19:04/11/2025
416 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵیت، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەست بە کارەکانی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەست بە کارەکانی دەکات بە گەشتە ناوخۆییەکان، ئەمەش رێگە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە ماوەیەکی نزیکدا.
دەشڵێت، فڕۆکەخانەکە
بەتەواوی ئامادەکراوە و تەواو بووە لەهەموو لایەنە تەکنیکیەکان و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
دروستکراوەو ئامادەیی و پابەندە بە ستانداردەکانی سەلامەتی.