AM:09:37:04/11/2025 
        
      5216 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       بریندارێکی رووداوە سەختەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی گیانی لەدەستدا کە مامۆستایەکی ئایینی شاری سلێمانییە، رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدابوو، حەوت کەس بەهۆیەوە بریندار بوون.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆی رووداوەکەشەوە حەوت کەس برینداربوون.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
پزیشکی دادی
سلێمانیش وتی، یەکێک لە بریندارەکان کە مامۆستایەکی ئاینییە بەهۆی سەختی
برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ
تی وت، دۆخی تەندروستی یەکێکیتر لە بریندارەکان ناجێگیرە.