گەنجێکی ئاکرێ لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تووشی حاڵەتێکی لەناکاو دەبێت، دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رۆژی ١٤ـی مانگی ٩ـی ئەمساڵ کچێک و کوڕێکی دەستگیراندار لە ئاکرێ ئاهەنگی هاوسەرگیری رێکدەخەن و خزم و کەس کۆدەکەنەوە لە خۆشی بەیەکگەیشتنیان.
بەڵام شتێکی چاوەڕواننەکراو روویدا و
لە کاتی ئاهەنگەکەدا میهرانی زاوا توانای جوڵەپێکردنی قاچەکانی لەدەستدەدات و
دەیگەیەننە بە نەخۆشخانە و دوای نزیکەی دوو مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە و چاودێری چڕ،
گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی،
میهران و کەسوکارەکەی ئاگاداری ئەم حاڵەتەی نەبوون و بە پێی وتەی کەسوکارەکەی
نەخۆشییەکی دەگمەنی دەمارەکانە.