نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٩٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٠ دۆلار دابەزی؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٩٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
                                        
                                        
         ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٩٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٠ دۆلار دابەزیوە.
 
            
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٨٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٣٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩١٣ هەزار دینارە