سەردێڕ:

سەبەتەی بەشەخۆراکی حەوتەم دابەش دەکرێت

PM:01:40:04/11/2025

4236 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی حەوتەم بە داتای مانگی ١٠ دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی بارزگانی خۆراک لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار دەکەنەوە کە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی حەوتەم، بە داتای مانگی ١٠ دەکەن.

هاوکات داواش لە بریکارەکان دەکات هەر ماددەیەک خراپبوو بە کەڵکی خواردن نەهات دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییان بەڵکو کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە تا بۆیان بگۆڕن.

ماددە خۆراکییەکان پێکهاتوون لە شەکر یەک کیلۆ گرام، زەیت یەک لیتر، نیسک ٥٠٠ گرام، لەتکە نۆک ٥٠٠ گرام، دۆشاوی تەماتە ٤٠٠.













گەلەری