راپرسی کۆمپانیایەکی بەریتانی ترسی و شڵەژانی لەناو پارتی و یەکێتی دروستکردووە و هەموو رێگایەکیان گرتووەتە بەر تا ئەنجامەکەی ئاشکرانەکرێت چونکە هەمان کۆمپانیا ساڵی ٢٠٢١ راپرسیەکی کرد بەڕێژەی ٩٩٪ ئەنجامەکەی راست دەرچوو.
ئەنجامی راپرسیەکە شۆکهێنەرە بۆ پارتی ویەکێتی چونکە ٥٤٪ـی بەشداربووان دەڵێن، دەنگدەدەن و ٢٧٪یش هێشتا بڕیاریان نەداوە کە ئەمە رێژەیەکی زۆرە و ئەگەر بەشداری دەنگدان بکەن هاوکێشەی هێزولایەنەکان دەگۆڕن و پارتی و یەکێتی بۆ هێزی دووەم و سێیەم دادەبەزن.
بەپێی ئەنجامی راپرسیەکە:
پارتی لە هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان ٢١ کورسی مسۆگەر و ئەگەری هێنانی سفر
تا چوار کورسی تری هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا ٢٧٪ی بەشداربووان بڕیاریان نەداوە دەنگ بدەن، بوون
بە هێزی یەکەمی بۆ پارتی مسۆگەر نیە.
نەوەی نوێش ١٥ کورسی بەدەست دەهێنێت و ئەگەری هەیە سفر تا سێ کورسی تر
بەدەست بهێنێت.
هەرچی یەکێتیشە١٣ کورسی مسۆگەرە و ئەگەری بەدەستهێنانی تا پێنج کورسی
تری هەیە.
یەکگرتووی ئیسلامیش دوو کورسی بەدەست دەهێنێت و ئەگەری یەک کورسی تری هەیە.
کۆمەڵی دادگەری چانسی بردنی سفر تا یەک کورسی هەیە.
حزب و لایەنەکانی تریش ئەگەری سفر تا یەک کورسیان هەیە.
ئەنجامی راپرسی کۆمپانیا بەریتانیەکە پارتی و یەکێتی ترساندووە چونکە دەنگ
و کورسیەکانی هەردوکیان زۆر کەمدەکات جگە لەوەش ترسیان هەیە چوونی زۆری خەلك بۆ
دەنگدان و دەنگدان بەهێزێکی وەک نەوەی نوێ بیانکاتە هێزی دووەم و سێیەم.
هەمان ئەو کۆمپانیایە لە
ساڵی ٢٠٢١، لە ماوەی ٢٠ رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا راپرسییەکی کردووە کە ئەنجامەکەی
بە رێژەی ٪٩٩ وەک خۆی دەرچووە، بە شێوەیەک رێژەی پێشبینیکراوی کورسی و دەنگی هەر
لایەنێکی دیاریکردبوو، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا پیشبینییەکانی وەک خۆی هاتنەدی،
ئەمەش بووەتە هۆکاری ترسی زۆری پارتی و یەکێتی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ـی
پەرلەمانی عێراق.