سەردێڕ:

مێتا: لە عێراق و هەرێم زیاتر یەک ملیۆن دۆلار لە بانگەشە خەرجکراوە

PM:01:43:01/11/2025

784 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی کۆمپانیای مێتا، لە ماوەی تەنها ٣٠ رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە عێراق و هەرێم زیاتر لە ١.٤ ملیۆن دۆلار لە سپۆنسەرکردنی پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەرج کراوە.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای مێتا، لە نێوان ٢٤ـی ئەیلول تا ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حیزب و کاندیدەکانی عێراق و هەرێم بڕی یەک ملیۆن و ٤٢٤ هەزار و ٩٦٣ دۆلاریان بۆ سپۆنسەرکردنی بانگەشەکانیان لە فەیسبووک و ئنستاگرام خەرج کردووە.

هەر بە گوێرەی داتاکان، بەغدا بە زیاتر لە ٣٤٢ هەزار دۆلار لە پلەی یەکەمدایە و پارێزگای هەڵەبجەش بە کەمتر لە چوار هەزار دۆلار لە پلەی کۆتاییدایە.

هاوکات، لە  پارێزگای سلێمانی کە پلەی سێیەمە لە لیستەکەدا، ٨١ هەزار و ٤٥٨ دۆلار بۆ سپۆنسەرکردن خەرجکراوە و لە هەولێریش ٧٢ هەزار و ٥٧٠ دۆلار












گەلەری