AM:09:41:01/11/2025
916 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت دەیان هەزار کەسی دیکە سەردانی بکەن.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سێیەم رۆژ و کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە و لە فیستیڤاڵەکەدا جگە لە هەنار بەشێک لە هاوڵاتیان بە پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوەی دیکە بەشدارن.
دوێنێش بەپێی ئامارە
نافەرمییەکان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس سەردانی فیستیڤاڵەکەیان کردووە و بەو هۆیەوە
لەرێگەی چون و هاتنەوەش لە رێگەی سلێمانی هەڵەبجە قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتووچۆ
دروستبوو.
ساڵانە لەم کاتانەدا
فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، یەکێکش لە
رەخنەکان لە حکومەت و رێکخەرانی ڤیستیڤاڵەکە دروستبوونی قەرەباڵغی و ئاستەنگی
هاتوچۆیە کە هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە.