PM:11:58:31/10/2025
820 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس دەڵێت، هاوڵاتییەکی ئوسترالی لەکاتی پاککردنەوەی کەناراوێکی ئوسترالیا بوتڵێکی کۆنی دۆزیوەتەوە و دوو نامەی تێدابووە، کە لەلایەن دوو سەربازی ئوسترالیاوە لە ساڵی ١٩١٦ نوسراوە.
ئەمڕۆ ٣١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس وتی، نامەکان کاتێک نوسراون کە دووسەربازەکە لە شەڕی ئەوروپادا بوون لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا.
ئەو دوو سەربازەی نامەکانیان
نوسیووە، ناویانمالکۆم نێڤڵ کە تەمەنی ٢٧
ساڵ و ویلیام هارلی تەمەنی ٣٧ ساڵ بووە و لە نامەکەدا باس لەوە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی لە جەنگدان و لە ناو دەریادان بەڵام ئەوان دڵخۆشن و بە سەربەرزی دەجەنگن.
توێژەران دەڵێن، ئەو شووشەیە چەندین ساڵە لەناو تەپۆڵکە
خۆڵەکاندا ماوەتەوە، و ئێستا بەهۆی با و
شەپۆلەکان دەرکەوتووە.