سەردێڕ:

سلێمانی؛ دەسەڵات هەوڵی داگیرکردنی پارچە زەوییەک دەدات کە بۆ باخچە تەرخانکراوە

PM:11:31:30/10/2025

980 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵات چاوی بڕیوەتە زەوییەکی گەڕەکی چوارچرای سلێمانی کە رووبەرەکەی حەوت دۆنمە و هەوڵی گۆڕینی رەگەزی زەوییەکەیداوە و داویەتی بە کۆمپانیایەکی نزیک لە حزب بۆ پڕۆژەی بازرگانی، هاوڵاتیانیش دەڵێن، داواکاری گشتیان لە کێشەکە ئاگادارکردووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەسەڵات هەوڵی داگیرکردنی پارچە زەوییەک دەدات کە کەووتووەتە گەڕەکی چوارچرا و لەسەر شەقامی شەست مەتریە و یەکێکە لە زەویە نایابەکانی سلێمانی، هاوڵاتیانیش بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد، "داواکاری گشتییمان ئاگادارکردووەتەوە و زەوییەکە بۆ سەوزایی و باخچە دانراوە".

ئاماژەیان بەوەشکرد، زەویەکە حەوت دۆنمە، واتا رووبەرەکەی ١٧ هەزار و پێنج سەد مەترە ئەگەر ڕەگەزەکەی بگۆڕیت بەهاکەی بە نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

باسیان لەوەشکرد، دەسەڵات لە جیاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتکوزرای زەوی پڕۆژەکان دەگیردەکات و دەدات بە کۆمپانیاکانی خۆی.













گەلەری