هەروەها ئەو کەسانەی کە رۆژانە بۆماوەیەکی زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن، لەگەڵیدا بەشێوەیەکی هەڵە دادەنیشن و مل دەنوشتێننەوە، تووشی هەمان کێشە دەبن.
			بۆ رزگاربوون لەم ئازارانەش دەبێت کەشێکی گونجاو و تەندروست بۆ کارکردن سازبکرێت، بەجۆرێك کورسییەکە گونجاوبێت بۆ حەوانەی پشت، هەروەها مێزەکە تایبەتمەندی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی هەبێت.
	هەروەها بۆ مۆبایلە زیرەکەکەش دەبێت چاوەکان نزمبکرێنەوە نەك مل بنوشتێنرێتەوە، بۆئەوەی زیان بە مل نەگات و تووشی ئازار نەبێت.