وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، لە رێگەی درووستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون سیاسەتێکی نوێ دەگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سادق محەمەد فرتووسی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق وتی، وەزارەت سیاسەتێکی نوێی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراقدا، لە رێگەی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی تەواوکراو لە دەرەوەی سنووری شارە گەورەکان.
وەزارەتی
ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکانی عێراق دەشڵێت، ئەم سیاسەتە لەسەر
بنەمای درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی تەواوکراو لە دەرەوەی سنووری شارە گەورەکان
بۆ کەمکردنەوەی فشاری دانیشتووان و کەمکردنەوەی فشاری خزمەتگوزاری جێبەجێدەکرێت.
وتیشی، پلانەکە
بریتییە لە جێبەجێکردنی زیاتر لە ٦٠٠ پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ دابینکردنی نزیکەی ٦٠٠
هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ١٥ پارێزگادا، جگە لە پلانێکی تر بۆ تەواوکردنی
ملیۆنێک یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی خانووبەرە لە پارێزگا جیاجاکاندا.
ساڵی ٢٠٢٧ وەک وادەی تەواوکردنی پڕۆژەکە دیاریکرابوو، بەڵام کۆمپانیای جێبەجێکار لە ئێستادا
٪٩٢ـی پرۆژەکەی تەواو کردووە و،
کۆمپانیاکە بەردەوامە لە کارکردن و چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی
داهاتوو تەواو ببێت و یەکەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەفرۆشرێن کە داشکاندنی گەورە و
پاڵپشتی راستەوخۆی حکومەت لەخۆ دەگرێت، و دەوڵەت یەکەکان بە خۆڕایی بە کەسوکاری
شەهیدان دەدات، و داشکاندنی ٪٧٥ بۆ کەمئەندامان، و ٪٢٠ بۆ هاوڵاتیان پێشکەش
دەکات، لەگەڵ ماوەی پێدانەوە کە تا ٣٥ ساڵ درێژ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەت چەندین
گرێبەستی بۆ درووستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ واژۆ کردووە.