AM:11:43:31/10/2025 
        
      672 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی چین دەڵێت، ئەمڕۆ تيمێک دەنێرێتە وێستگەیەکی بۆشایی ئاسمان و لەگەڵیاندا چوار مشک بە مەبەستی توێژینەوەیەکی زانستی دەنێرێت و بڕیارە ماوەی شەش مانگ لەوێ بمێننەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ژانگ جینگبۆ، وتەبێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی چین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا بڵاویکردەوە، تيمی شينژۆ٢١، سێ کەشتيوان و چوار مشک، لە سەنتەری هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی جيکوان لە باکووری رۆژئاوای چينەوە، دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان. 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
گەشتەکە
کاتژمێر شەش و ٤٥ خولەکی ئێوارە بە کاتی هەرێم دەستپێدەکات، جینگبۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە مشکەکان
دوو نێر و دوو مێن و لە بۆشایی ئاسماندا بەخێو دەکرێن، توێژینەوەکەش تیشک دەخاتە
سەر پشکنینی کاریگەرییەکانی کەشی بۆشایی ئاسمان لەسەر هەڵسوکەوتی ئەو مشکانە،
دواتر لە رێگەی کەشتييەکی زانستييەوە دەگەڕێندرێنەوە سەر زەوی و لێکۆڵينەوەی
زياتريان لێدەکرێت.
باس
لەوەشکراوە، ئەمە یەکەمجارە چین تاقیکردنەوەیەکی زانستی لەوجۆرە ئەنجام بدات کە
تيايدا شیردەرەکان دەبرێنە بۆشایی ئاسمان، مشکەکان دوای ئەوەی لە رووی تەندروستی و
هزرييەوە، زياتر لە ٦٠ رۆژ لە ژێر چاودێريدا بوون، رەوانە دەکرێن.
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             