PM:06:02:31/10/2025
792 جار خوێندراوەتەوە
جێگری دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا دڵنیایی دەدات لەوەی بە شێوەیەکی دروست کار دەکەن، بەڵام روونیان نەکردەوە ئەو تاقیکردنەوانە چین کە ترەمپ دەیەوێ بیکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنوسانی وت، بەشێک لە پرۆسەکانی تاقیکردنەوە ئەوەیە دڵنیابنەوە لەوەی ئەو چەکە ئەتۆمییەی کە هەیانە بە شێوەیەکی دروست کار دەکات و ئەمەش گرنگە بۆ ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ، رۆژی
پێنجشەممە بریایدا بە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وڵاتەکەی لەسەر چەکی
ئەتۆمیی، ئەمەش دەرگای بە رووی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی واشنتۆندا
کردەوە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاریەکی گەورەی جیهانی لەگەڵ ئەوەی کێبڕکێی توند
هەیە لەم بوارەدا بە تایبەتی، لەگەڵ رووسیا و چین.