PM:10:16:30/10/2025 
        
      952 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       کاندیدێکی نەوەی نوێ لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نەوەی نوێ زۆر بەسەر بەرزانە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکردووە، دەشڵێت، شۆڕشی گۆڕانکاری لەناو سندوقەکانی دەنگدانەوە دەستپێدەکات.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مژدە مەحمود، کاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕتیدا وتی، "ئێمە وەک جوڵانەوەی نوێ بەسەر بەرزانە بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردنمان کردووە و پلانمان هەیە و هەمیشە بە پلان کارمان کردووە، لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتر ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکرد،
"لە تەواوی جیهاندا گۆڕانکاری گەورە بە هەڵبژاردن دروست دەبێت، بۆیە شۆڕشی
گۆڕانکاری لەناو سندوقەکانی دەنگدانەوە دەستپێدەکات".
وتیشی،
"شاسوار عەبدولواحید دەنگەکانی خەڵکی نەفرۆشتووە بە کورسی و بە پارە و بە
پۆستی مودیر عام، پارتی و یەکێتی لە بەغدا دەنگی خەڵکیان بۆ پۆستێکی مودیر عام و
وەکیل وەزیر گۆڕیوەتەوە".
		باسی لەوەشکرد،
"نەوەی نوێ تاکە هێزی ئازا بووە بەرامبەر بە خراپی دەسەڵات وەستاوەتەوە و
سازشی بۆ نەکردووە، هەروەها شاسوار عەبدولواحید تاکە سەرۆکە خۆی و خێزانەکەی و
دایکی بەشداری خۆپیشاندانیان کردووە".
		ئەوەشی خستەڕوو،
"جێگای گاڵتەجاڕییە دەسەڵات بە ئۆپۆزسیۆن بڵێت چییان کردووە، نەوەی نوێ بە ئەرکی
خۆی زانیوە ئاوی بردووە بۆ هاوڵاتیانی هەولێر و دەسەڵاتی پێ ریسوا کردووە، لەکاتێکیشدا
کە ویستومانە چەندین پڕۆژە لەهەولێر ئەنجامبدەین دەسەڵات رێگری کردووه".
		وتیشی،
"نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی ئەوەندە راستگۆن لەگەڵ خەڵکدا ئێستا سەربەرزانە داوای
دەنگیان لێدەکەن، بەڵام پارتی و یەکێتی مووچە نادەن و زۆر بێ شەرمانە داوای دەنگ
لە هاوڵاتییان دەکەن".
		جەختی
لەوەشکردەوە، "پارتی و یەکێتی لە نەوەی نوێ دەترسن، چونکە دەزانن دەسەڵات
دەگرینە دەست".
		لە کۆتایی قسەکانیشیدا
ئاماژەی بەوەکرد، "شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تاکە
سەرکردەوەیە کە لەبەر قوتی خەڵک لە زینداندایە".
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             