PM:03:48:31/10/2025
580 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حكومەت تەنیا ١٢ ترلیۆن دیناری لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكاندا خەرجكردووە و توانیویەتی دەستكەوتی گەورە بەدی بهێنێت، دەشڵێت، ناکرێت وڵاتەکە بەردەوام پشت بە نەوت ببەستێت.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناكرێت تا ماوەیەكی دورودرێژ پشت بە نەوت ببەسترێت وەكو تاكە سەرچاوەی داهات، چونكە نەوت رووبەڕووی بەرز و نزمی نرخ و رووداوەكانی ناوچەكە دەبێتەوە.
وتیشی، بەهۆی كورتهێنانی بودجەوە كە
پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، خەرجییەكان بەشێوەیەكی گەورە بەرزبوونەوە، هەندێك بۆ
مەبەستی تایبەتی رایگشتی چەواشە دەكەن.
باسی لەوەشکرد،
هەوڵەكانی بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە خستووەتەگەڕ كە راوەستابوون، بەتایبەتی لە
كەرتی تەندروستیدا،
روونیشیکردەوە،
حكومەت ١٢ ترلیۆن دیناری لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكاندا خەرجكردووە و توانیویەتی
دەستكەوتی گەورە بەدی بهێنێت، وە لە کۆی ٢٢٠ ملیار دیناری بودجە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا
خەرجی دەوڵەت ١٥٠ ترلیۆن دینار بووە.