PM:02:43:31/10/2025
648 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فەتوا لە هەرێم دەڵێت، فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ئه‌و پاره‌یه‌شى له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت، حەرامە.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێم راگەیێندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، مه‌به‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخستنی وڵات و گۆڕانكاری و هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی مه‌به‌سته باڵاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
لە درێژەی
راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان و کڕین و فرۆشتنی
حەرامە، چونکە ده‌نگدان ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی هاونیشتمانییان و بەهەدەردانى
ئه‌و ئه‌مانه‌ته و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان، گزى و ناپاکییە له‌گەڵ و وڵات و
سامانی گشتی، خراپ به كارهێنانی هاوكاریكردنه بۆ ساختەکارى و گه‌یشتنی كه‌سانی
ناشایسته و خراپ بۆ پەرلەمانی عێراق و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.