PM:01:36:31/10/2025
604 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، دەرگای عێراق بە مەبەستی وەبەرهێنان و گەشەسەندن بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان کراوەیە، بەتایبەتی بەریتانیا.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەوی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سودانی و ئیڤێت کۆپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، چەندین بابەتی سیاسیی و ئابووریان تاوتوێ کردووە.
لە
راگەیەندراوەکە هاتووە، تەوەری سەرەکی پەیوەندییەکەی نێوان سوودانی و کۆپەر،
هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، گەشەپێدان، پڕۆژەکانی ژێرخان،
پتەوکردنی رێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنەکان نێوان عێراق و بەریتانیا بووە.
ئەوەش هاتووە
کە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە، ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراقدا بەردەوام
گەشە دەکات و بەرامبەر کۆمپانیا جیهانییەکان کراوەیە.