سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

AM:11:01:31/10/2025

520 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە خوار ٣١ پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە و لە فێنکترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ١٧ پلە.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی سبەینێ شەممە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە زۆربەی کاتەکاندا هەندێک کات پەڵەهەورى لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرماش بە گشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٧ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٢ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٢٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣١ پلەی سیلیزی

 

 













گەلەری