سەردێڕ:

عێراق: پلانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە

PM:02:25:31/10/2025

700 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، پلانێکیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا داڕشتووە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە. وتیشی، ئەم پلانە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای عێراق وتی، پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە سەرەتا لە بەسڕەوە دەست پێدەکات بە توانای بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە.

وتیشی، لە ئێستاشدا دوو پڕۆژە لە بابل و کەربەلا کاری لەسەر دەکرێت لەگەڵ پڕۆژەیەک لە زی قار بە توانای ٤٥٠ هەزار مێگاوات کارەبا و پڕۆژەیەکیش لە نەجەف بە توانایی هەزار مێگاوات.














گەلەری