AM:11:07:30/10/2025 
        
      1260 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن نۆ مانگ پارچە سێوێک لە قوڕگیدا گیرابوو، لە نەخۆشخانەیەکی قەڵادزێ رزگارکرا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا دەرکەوتووە منداڵێک بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە، کارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەکە بەهانایەوە چوون و فریاگوزاری خێرایان بۆ کردووە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
باس لەوەش کراوە، منداڵەکە تەمەنی تەنیا نۆ
مانگ بووە، پارچە سێوێک لە قوڕگی گیراوە و لەلایەن کارمەندانی هۆبەی فریاکەوتنی
نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ لە خنکان رزگار کراوە.
		
		
		 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             